رووداو دیجیتاڵ
سوپای عێراق رایگەیاند، لە خانوویەکی سنووری قەزای شنگال دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆردا گرتووە، کە ژەنگ لێى داون.
دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، سوپا و شانەی هەواڵگریی هەڵۆ دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە.
ئەو هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەی سوپای عێراق لە گوندی خەراب کووە لە سنووری قەزای شنگال کراوە.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە خانوویەکی چۆڵکراوی گوندەکە دەستیان بەسەر پێنج چەکی جۆری (AK) و بیکەیسییەک و دەمانچەیەکی بێدەنگدا گرتووە و ئەو چەکانە ژەنگ لێی دابوون.
لە 26ی تشرینی یەکەمەوە دۆسیەی ئەمنیی قەزای شنگال لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بەفەرمی لەلایەن یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)ـەوە رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرا.

.webp&w=3840&q=75)

