رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی
هەرێمی کوردستان، راپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ رۆژانی 7 تاوەکو 9ی تشرینی دووەمی
2026 بڵاو کردەوە. بەپێی راپۆرتەکە، کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوچەکەدا بەردەوام
دەبێت.
رۆژی شەممە 7-11-2026:
پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ناوچەکانی
سنووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک بە لاوازی و بە بارانی پچڕپچڕ بەردەوام بێت،
بەڵام لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان چالاکتر دەبێت. بڕی
بارانبارین بە ملیمەتر بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
* هەولێر:
2 - 5
* سلێمانی:
10 - 20
* هەڵەبجە:
15 - 25
* کەرکووک:
2 - 5
* دهۆک:
2 - 4
هەروەها لە ئیدارە سەربەخۆکاندا:
* ئیدارەی
زاخۆ: 2 - 5
* ئیدارەی
سۆران: 8 - 13
* ئیدارەی
راپەڕین: 10 - 20
* ئیدارەی
گەرمیان: 5 - 15
رۆژی یەکشەممە 8-11-2026:
بارانبارین لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی
گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین بە لاوازی بەردەوام دەبێت، لە ناوچەکانی دیکەش ئاستی
بارانبارین دادەبەزێت. بڕی بارانبارین بە ملیمەتر بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
* هەولێر:
4 - 8
* سلێمانی:
7 - 13
* هەڵەبجە:
10 - 20
* کەرکووک:
2 - 4
* دهۆک:
3 - 6
هەروەها لە ئیدارە سەربەخۆکاندا:
* ئیدارەی
زاخۆ: 2 - 5
* ئیدارەی
سۆران: 7 - 13
* ئیدارەی
راپەڕین: 8 - 15
* ئیدارەی
گەرمیان: 5 - 15
رۆژی دووشەممە 9-11-2026:
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین بە لاوازی لە کاتەکانی
بەیانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان
بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە رۆژانی
داهاتوودا بارانبارین لە ناوچەکان بە پچڕپچڕی دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و
دهۆک بارانبارین کەمتر دەبێت و لە هەندێک ناوچەی سنووریش پێشبینی دەکرێت بەفر ببارێت.


.webp&w=3840&q=75)
