کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

لە کەرکووک دژی نرخی کارەبای موەلیدە خۆپێشاندانە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

01-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین01-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی دیاریکردنی نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بە 18 هەزار دینار بۆ مانگی رابردوو، لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری کەرکووک هاووڵاتییان هاتوونەتە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە؛ پۆلیسی کەرکووکیش رایدەگەیێنێت، کە چاودێریی دۆخەکە دەکەن تاوەکو گرژی دروست نەبێت.


عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، رۆژی یەکشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی ئەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بووەتە 18 هەزار دینار، نزیکەی 60%ـی خەڵکی کەرکووک لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە و دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە."

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لەبارەی رۆڵی هێزە ئەمنییەکان روونیکردەوە: "ئێمە چاودێریی دۆخەکە دەکەین و ناهێڵین گرژی و پشێوی دروستبێت. بابەتەکە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، بەڵکو تەنیا چاودێرییان دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایش."

سەبارەت بەو شوێنانەی ناڕەزایەتییەکانیان تێدا دەستی پێکردووە، عامر شوانی گوتی: "خۆپێشاندانەکان لە زۆربەی گەڕەکەکانی شارەکەدان، لەوانەش: سەر رێگەی بەغدا، بەردەم بینای پارێزگا، گەڕەکی واست، بینای غاز، پەنجا عەلی و  گەڕەکی ئەسرا و مەفقوودین."

ئەم ناڕەزایەتییانەی هاووڵاتییان دوای ئەوە دێن، هەر ئەمڕۆ هاوڕێ زەنگەنە، بەرپرسی کارگێڕیی قایمقامیەتی کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە بۆ سەرجەم گەڕەک و ناوچەکانی کەرکووک بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە 18 هەزار دینار جێگیرکرا."

هەروەها قایمقامیەتی کەرکووک خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی تشرینی دووەم بەمشێوەیە دیاریکرد: لە کاژێر 06:00ـی بەیانی تاوەکو 09:00ـی بەیانی، و لە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ تاوەکو 01:00ـی شەو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە