رووداو دیجیتاڵ
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری یاریدەدەری وەزیری جەنگی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەحرێن کۆبوونەوە، بەرپرسە ئەمریکییەکە دەستخۆشیی یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پەراوێزی کۆڕبەندی "دیالۆگی مەنامە"، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و مایکڵ دیمینۆ جێگیری یاریدەدەری وەزیری جەنگی ئەمریکا کۆبوونەوە، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ نلەبارەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە کراوە، "کە توانراوە بە سەرکەوتوویی سەرجەم خاڵە پەیوەندیدارەکانی جێبەجێ بكرێن."
هەر لە دیدارەکەدا، جێگری یاریدەدەری وەزیری جەنگی ئەمریکا پیرۆزبایی و دەستخۆشیی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و جێبەجێکردنی کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو لای ئاڕاستەی وەزیری پێشمەرگە کرد، ئاماژەی بەوەشکرد "یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی بە هەنگاوێکی گرنگە."

