کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

لە خورماتوو کوردێک لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە بەند کراوە بەبێ ئەوەی زەوی هەبێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

29-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر29-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین


رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری جووتیارانی تەپەسەوز لە خورماتوو رایگەیاند: کوردێک لەو قەزایە لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە و لەسەر کێشەی زەوی بە بەندکردن سزادراوە کە زەوی نییە و 25 ساڵیشە لە خورماتوو نیشتەجێ نییە.


ئەحمەد جومعە، نوێنەری جووتیارانی تەپەسەوز بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: بورهان عیزەدین کە کوردێکی خورماتووە لەلایەن دادگەی تکریتەوە بە شەش مانگ بەندکردن سزادراوە، بە تاوانى ئەوەی زەوی عەرەبە هاوردەکان بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا ئەو هاووڵاتییە زەوی کشتوکاڵی نییە و 25 ساڵە لە کەرکووک دەژی و ئەرکى فەرمی لە خورماتووە.

ئەو کێشەیەی نێوان عەرەبە هاوردەکان و جووتیارانی کورد لەسەر 45 دۆنم زەوییە لە گوندی تەپە سەوز، کە بەشێکى ئەحمەد جومعە خاوەندارێتی دەکات.

نوێنەری جووتیارانی تەپەسەوز رایگەیاند کە بە "هەڵە" ناوی بورهان عیزەدین دراوە و پێشتر لە ساڵی 2019  لە دادگەی خوماتوو بڕیار لە بارەیەوە دەرچووە و سزاکە راگیراوە، بەڵام عەرەبە هاوردەکان لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی تکریت تانەیان لە بڕیارەکە داوەو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ساڵێک ئەو کەسە زەوی ئەوانی چاندووە.

کێشەی جووتیارانی کورد لە خورماتوو لەسەر ئەو زەویانەیە، کە مادەی 140 دەیانگرێتەوە، بەر لە ساڵی 2003 زۆربەی ئەو زەویانە لەلایەن عەرەبی هاوردە دەستیان بەسەردا گیراوە، دواتر کورد گەڕاوەتەوە سەر زەوییەکانیان، بەڵام عەرەبە هاوردەکان لەدژیان سکاڵا تۆمار دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت
کوردستان22-11-2026

قازانج سەری مایە دەخوات؛ هەرێمی کوردستان زیاتر لەوە رادەست دەکات کە وەریدەگرێت

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە
کوردستان22-11-2026

حەشارگەیەکی داعش لە پردێ دۆزرایەوە

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
کوردستان22-11-2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە