کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: لیوا روکن سامان تاڵەبانی، بە فەرمی وەک بریکاری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق

وێنە: لیوا روکن سامان تاڵەبانی، بە فەرمی وەک بریکاری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق

کوردستان

بۆ یەکەمجار کوردێک دەبێتە بریکاری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

26-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد26-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار ئەفسەرێکی باڵای کورد بە فەرمی دەکرێتە بریکاری هونەری و کارگێڕیی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و دوای مانگێکی دیکە پلەی سەربازیی بەرز دەکرێتەوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە (26ی تشرینی یەکەمی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیوا روکن سامان تاڵەبانی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان، بە فەرمی وەک بریکاری سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بۆ کاروباری هونەری و کارگێڕی دەستبەکار بوو.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، فەرمانی دیوانی لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرمانی وەزاریی لەلایەن سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر بۆ دەرچووە و دوێنێ یەکشەممە بە فەرمی دەستبەکاربووە؛ بڕیارە دوای مانگێکی دیکە پلە سەربازییەکەی لە لیوا روکنەوە بۆ فەریق بەرز بکرێتەوە.


شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ماوەیەکی زۆرە هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە لەپێناو ئەوەی کوردێک ئەو پۆستە باڵایە وەربگرێت، خۆشبەختانە توانرا رەزامەندیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر بەدەستبهێندرێت."

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتریش فەریق فازڵ بەرواری، وەک کوردێک فەرماندەی لیوای یەکەمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوو. 

سامان تاڵەبانی کێیە؟
سامان عاسی وەهاب حەمید تاڵەبانی 
جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق
پلەی لیوای ئۆپەراسیۆنی تایبەتی روکن 
•1970  لە خانەقین لەدایکبووە
•1974  ئاوارەبوونی خێزانەکەی بۆ ئێران  
•1975  دوورخستنەوەی بۆ باشووری عێراق (موسەننا)
•1977  نیشتەجێبوون لە سلێمانی و تەواوکردنی خوێندن
•1992  لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان وەرگیراوە
•1994  بووەتە ملازم  
•2003  بە بڕیاری سەرۆک بارزانی بووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی سوپای نوێی عێراق 
 

بەگوێرەی یاسای دەزگای دژە تیرۆر، ژمارە (31)ی ساڵی 2016، مادەی چوارەم، بڕگەی سێیەم، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر کە پلەکەی وەزیرە، دوو بریکاری دەبێت، بە پلەی بەڕێوەبەری گشتیی یان ئەفسەرێک بە پلەی فەریق یەکەمیان ئەمنی هەواڵگری و دووەمیان تەکنیکیی کارگێڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە