رووداو دیجیتاڵ بەڕێوەبەری گشتیی بەرێوەبەرایەتیی میراتی کولتووری، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای لوڕستان دەڵێ، سێ ناوچەی سرووشتی و گەشتیاریی پارێزگاکە لە لیستی شوێنەوارە سرووشتییەکانی ئێراندا تۆمارکران. عەتا حەسەنپوور، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی میراتی کولتووری، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی لوڕستان، ئەمڕۆ دووشەممە 12-10-2026 رایگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەی لێژنەی تۆمارکردنی میراتی سرووشتیی ئێراندا سێ ناوچەی پارێزگاکە خرانە لیستی میراتی نیشتمانییەوە کە بریتین لە دۆڵی (کوول پیر)، باخی رووەکناسیی (زاگرۆس) لە سنووری شاری خوڕەمئاوە و دۆڵی (تەختچوو) لە سنووری شاری پولدوختەر. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میراتی کولتووری، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای لوڕستان، ئەو پارێزگایە لە رووی ژمارەی ئەو شوێنەوارانەی لە لیستی میراتی نیشتمانیی ئێراندا تۆما کراون، بە نزیکەی دوو هەزار و 700 شوێنەوار، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران هەیە.
کوردستان12-10-2026کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی خانەقین؛ کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و نیگەرانی لە کێشەی کارگێڕی