رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، دیداری مێری لەژێر ناونیشانی "لەو دەڤەرەی تێیدا هاوبەشین؛ پێشخستنی سەقامگیری و هاوکاری و خۆشگوزەرانی" دەست بە کارەکانی بکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. دیدارەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەدەچێت.
لە ماوەی دوو رۆژی بەڕێوەچوونی دیدارەکەدا، تیشک دەخرێتە سەر چەندین پرسی هەستیار و گرنگی ناوخۆیی و ناوچەیی، کە خۆیان لەم تەوەرانەی خوارەوەدا دەبیننەوە:
دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: تاوتوێکردنی پرسی کارانەکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هۆکارەکانی پێکنەهێنانی حکومەت تاوەکو ئێستا، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی قۆناخی ئێستای گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی.
دۆخی ئەمنی و هەڕەشەکان: لێکەوتەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، توانای عێراق بۆ پاراستنی ئاسمانی خۆی و مانەوەی مەترسییەکانی داعش لە قۆناخی ئێستادا.
چەکی دەرەوەی دەوڵەت: پرسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و هەوڵەکانی چەکدانان، هەروەها توانای دەوڵەت بۆ کۆنترۆڵکردن و سنووردارکردنی چەک دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان.
داهاتووی سووریا و مافەکانی کورد: چۆنیەتیی پاراستنی مافە سیاسی و کولتوورییەکانی کورد لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا، بەتایبەتی پرسی چارەسەرکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایک.
پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان: خستنەڕووی هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی چارەسەری و دیاریکردنی مەرج و داواکاریی لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پرۆسەکە.
ململانێی ئێران و ئەمریکا: هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە لەسەر سەقامگیری و ئابووریی وڵاتانی ناوچەکە، لەگەڵ تاوتوێکردنی دەستپێشخەرییە هەرێمی و ئەورووپییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو گرژییانە.
بەشداربووە دیارەکانی رۆژی یەکەم
لە یەکەم رۆژی دیدارەکەدا، چەندین سەرکردە و کەسایەتیی باڵا لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە بەشدار دەبن و لە پانێڵەکاندا گفتوگۆ دەکەن، دیارترینیشیان بریتین لە:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بونیادنان.
ئیلهام ئەحمەد، لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی سووریا.
پرۆگرامی دیداری مێری 2026
رۆژی یەکەم: دووشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2026
08:00 | تۆمارکردن
09:00 | بەخێرهاتن
09:15 | گفتوگۆی ئەم چەرخە: چوارچێوەی دیبەیتەکانی دیداری مێری**
دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە
بەدواییدا:
پانێڵی 1: سووریای نوێ: لە دابەشبوونەوە بۆ دەوڵەتی شەراکەت**
ئیلهام ئەحمەد، لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەنجوومەنی گەلی سووریا
نەجیب غەزبیان، راوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی سووریا
ئەیمی هۆڵمز، زانکۆی جۆرج واشنتۆن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
عەممار قەحف، بەڕێوەبەری سەنتەری عومران بۆ دیراساتی ستراتیژی، سووریا (دوێنەر)
10:50 | پشوو
11:20 | پانێڵی 2: بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر: یەکگرتن، ئاسایش و هاوبەشیی ناوچەیی
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرهەنگ حەمەسەعید، پسپۆڕی دیالۆگ و بنیاتنانی ئاشتی، ئەمریکا (دوێنەر)
12:00 | گۆڕینی پانێڵ
12:10 | پانێڵی 3: ناوچەی لێڤانت لەدوای جەنگ: بنیاتنانەوەی دەوڵەتەکان، دووبارە بەستنەوەی کۆمەڵگاکان
سەعید بەهاء مەسری، کۆڕبەندی فیکریی عەرەبی، ئوردن
عومەر شەعبان، پال-ثینک بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، فەلەستین
مەکرەم عەویس، سەرۆکی سەنتەری لوبنانی بۆ دیراسات، لوبنان
زۆزان عەلووش، راوێژکاری سیاسی و گەشەپێدانی سەربەخۆ، سووریا (دوێنەر)
13:10 | نیوەڕۆخوان
14:30 | پانێڵی 4: هاوبەشەکان نەک بەخشەرەکان: لاپەڕەیەکی نوێ بۆ عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی
نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق
رادو دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق
ئانتی پوتکۆنێن، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق
کامەران پەلانی، توێژەری پێشکەوتووی دەرەکی، ئینستیتیوتی مێری (دوێنەر)
15:30 | پشوو
15:40 | پانێڵی 5: حوکمڕانی لە عێراقدا: وانە لە دەسەڵات، سازشکردن و دەوڵەتسازی
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی بونیادنان و گەشەپێدان
دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (دوێنەر)
16:40 | گۆڕینی پانێڵ
16:50 | پانێڵی 6: ئاراستەکردنی کوردستان لە گێژاودا: بنیاتنانی خۆڕاگری لە ناوخۆ و کاریگەری لە دەرەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
بیلال وەهاب، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی، سلێمانی (دوێنەر)
17:35 | دواوشە
17:45 | کۆتایی رۆژی یەکەم

