رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی هاتنی جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا دڵنیایی دەداتە کوردانی ئێزدی کە هەمیشە پاڵپشتی لە ماف و داواکارییە رەواکانیان دەکات.
رۆژی سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بەبۆنەی جەژنی جەمای خوشک و برایانی ئێزدی، پیرۆزباییەکی گەرم لە جڤاتی رووحانی، ئاییندار و هەموو ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان دەکەم."
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە کوردانی ئێزدی هەموو جەژن و بۆنەکانیان لە ئارامی و تەناهیدا بە ئازادانە بەڕێبکەن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک مەسعود بارزانی جەخت لە پشتیوانیکردنی ئێزدییەکان دەکاتەوە و دەڵێت: "بەو بۆنەیەوە خوشک و برایانی ئێزدی دڵنیا دەکەمەوە کە هەمیشە پاڵپشتی لە پاراستنی ماف و داواکارییە رەواکانیان دەکەین."
.jpg&w=3840&q=75)
