رووداو دیجیتاڵ
هانیشتمانییەکی گوندی نەداسی کە 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سەرێ کانییەوە دوورە، دەڵێت چەکدارێک دەستی بەسەر خانووەکەیان و 2500 دۆنم زەوییاندا گرتووە و ئامادە نییە بچێتە دەرەوە.
فەرحان شێخی، کە ئاوارەیەکی سەرێ کانییە بە رووداوی گوت، "خێزانەکەمان چوون، دراوسێکەم چوو، وازیان لێ هێناین، داوای 23 هەزار دۆلارمان لێدەکەن. ئێمە 23 خێزانین، دەڵێن هەر خێزانێک دەبێت 1000 دۆلار بدات."
سەرەڕای ئەوەی ناوی بۆ گەڕانەوە تۆمارکراوە، فەرحان دوودڵە لە بڕیارەکەی. ئەمڕۆ 516 خێزان گەڕاونەتەوە سەرێ کانی، بەڵام تەنیا 5٪یان کوردن.
لەلایەکی دیکەوە، سیامەند عەلی، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای حەسەکە بە رووداوی راگەیاند، "ئێستا خەڵکی دەگەڕێنینەوە گوندەکان، دواتر دەیانبەینە ناوچەکانی دیکە. ئەو کەسانەی داوای پارە دەکەن، دەڵێن بۆ ئەوەی ئێمەش بگەڕێینەوە، ئێستا هەوڵ دەدەین پارە بۆ ئەوانیش دابین بکەین."
بەگوێرەی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێ کانی، هێشتا 5500 خێزانی عەرەبی هاوردە لە شارەکەدان.


