رووداو دیجیتاڵ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی کەنگاوەر - ئەسەد ئاوا دوو کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئەیلوولی 2026، مانگی سووری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێگەی کەنگاوەر- ئەسەدئاوا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و بارهەڵگەرێک روویداوە. بە گوێرەی مانگی سوور، لە ئەنجامی پێکدادانی ئەو دوو ئۆتۆمبێلە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە، کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی پرایدبوون. مانگی سووری کەنگاوەر ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام سەرنشینەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، تەرمەکانیان گوازراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی کەنگاوەر. بەپێی دادپزیشکیی کرماشان، لە ماوەی 5 مانگدا 260 کەس لەو پارێزگایە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستداوە.
کوردستان05-10-2026مەسرور بارزانی: سەبرمان سنووری هەیە و پێویستە بە زووترین کات پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکومەت پێکبهێندرێت
کوردستان05-10-2026دەزگەی روانگە قوتابخانەیەک لە سلێمانی نۆژەن دەکاتەوە کە بەهۆی بارانبارینی زستانی پار زیانی بەرکەوتبوو