رووداو دیجیتاڵ
دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پارت و حیزبە کوردستانییەکانی خورماتوو کۆدەبێتەوە، بەڵام دوو نوێنەرە کوردەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکەن.
کەریم شوکر، لێپرسراوی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەکە لەبارەی کێشەی خوێندنی کوردی، مادەی 140 و کێشەی زەویوزارە."
کورد لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین خاوەنی دوو ئەندامە، کە بریتین لە تارا جەلال داودی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یاسین محەممەد عەلی داودی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هەردوو ئەندامەکە کوردەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت: "دەبوو وەک ئەندامانی کوردی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە کۆبوونەوەکە ئامادەبین، بەڵام لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدینمان هەیە، ناتوانین ئامادەی کۆبوونەوەکە بین."
قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین، یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.


.webp&w=3840&q=75)
