رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییان هات. گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیێنێت، لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان رادەگەیێندرێن.
رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، پەیمان خەواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی کۆتاییان هات. تاقیکردنەوەکان لە 11ـی ئەم مانگەوە دەستیان پێکردبوو و بە هەمان رێزبەندیی خولی یەکەم بەڕێوەچوون."
سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە گوتی: "بە زووترین کات و لەم هەفتەیەدا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ قوتابیان رادەگەیێندرێن."
رۆژی 9-7-2026، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم راگەیێندرا.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە؛ ئەم ساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە. 19 هەزار و 403 مامۆستا و فەرمانبەر وەک دەستەی کارگێڕی هۆڵەکان
دانرابوون، پێکهاتوون لە 12 هەزار و 18 چاودێر، 2,003 بەڕێوەبەری هۆڵ، 2,003 یاریدەدەری بەڕێوەبەر، 1هەزار و 376 سەرپەرشتیار و 2,003 کارمەندی خزمەتگوزار.




