رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە لە یادی مەولوود دا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی دەڵێت: "بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم".
سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوەیش دەدات، "لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی رەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێت: "هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت".


