لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان مینادواو و ساینقەڵا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو گەنج گیانیان لەدەستدا. دوو گەنجەکە ماتۆڕسوار بوون و پێکیانداداوە، یەکێکیان ناوی مەهدی یەزدانییە و ئەوی دیکەیان ناوی ئیحسان شابازییە. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هەردوو گەنجەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دواتر تەرمەکانیان براونەتە پزیشکی دادوەری. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە دەبنە قوربانی، بەجۆرێک پار 19 هەزار و 540 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدابوو.
کوردستان12-09-2026هێزەکانی سوپای پاسداران لە پیرانشار دەچنە سەر دوو ماڵ و دوو هاونشتمانی ئەشکەنجە دەدەن
کوردستان12-09-2026سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ