بەهۆی هەڵپەڕکێ و دیار بوونی قژی کچان، ڤیدیۆی ئاهەنگی دەرچوونی بەشی وەرزشی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی زانکۆکە سڕایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ی ئابی 2026، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداویان راگەیاند: "بەهۆی هەڵپەڕکێ و دیاربوونی قژی کچەکان، ڤیدیۆی ئاهەنگی دەرچوونی بەشی وەرزشی زانکۆی کوردستان لە سنە بە گوشاری هێزە ئەمنییەکان سڕایەوە."
ئەو خوێندکارانە دەڵێن، لە ئاهەنگەکە هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی زانکۆکەکە جل و بەرگیان پۆشیوە تەنیا بۆ ڤیدیوکە هەندێک جووڵەی وەرزشیان کردووە و بە بۆنەی دەرچوونیان خۆشیان دەربڕیوە.
سڕینەوە ڤیدیۆکە لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی بەرفراوانی خەڵکی بە دوای خۆیدا هێنا. بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان ڤیدیۆکەیان بە میوزیکی کوردی لە پەیج و ئەکاونتەکان بڵاوکردەوە و پیرۆزباییان لە خوێندکارەکان کرد.



