رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار موزەفەر شافعی، ئاراستەی بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات و دەڵێت، "خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم"
رۆژی چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، سەرۆک بارزانی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی بەیان سامی عەبدولڕەحمانی کردووە، رایگەیاند، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار موزەفەر شافعی، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت."
لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا، سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە، دۆست و ئاشنایانی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت، "لە خودای مەزن داواکارم روحی خوالێخۆشبوو موزەفەر شافعی بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."
دەقی راگەیێندراوەکە
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند موزەفەر شافعی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خاتوو بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار (موزەفەر شافعی)ـی هاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕوحی خوالێخۆشبوو موزەفەر شافعی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
5ی ئابی 2026


.jpg&w=3840&q=75)
