رووداو دیجیتاڵ
ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لە ناوچەی ئارتوکڵوی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان خۆیان بەیەکدا کێشا و لە ئەنجامدا سێ کەس مردن و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2026 لە نزیک گوندی کابالا روویدا. بارهەڵگرێک کە هێشتا ناسنامەی شۆفێرەکەی نەزانراوە، لە رێگەی سەرەکیی یەشێلی لە نزیک کابالا، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک خۆیان بەیەکدا کێشا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستی، پۆلیس و بەرگریی شارستانی چوونە شوێنەکە. لە رووداوەکەدا سێ کەس کە یەکێکیان منداڵ بوو، گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 328 هەزار و 29 رووداوی هاتوچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە. لەو رووداوانەدا 972 کەس گیانیان لەدەستداوە و 183 هەزار و 916 کەسیش بریندار بوون.
.jpg&w=3840&q=75)


