رووداو دیجیتاڵ
دوو منداڵی شەش ساڵ و هەشت ساڵ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەونە بەر پەلاماری سەگی بێلانە و بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە.
منداڵە 8 ساڵانەکە لە چەندین شوێنی جیاوازی جەستەی بەسەختی بریندار بووە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
منداڵەکەی دیکەش کە تەمەنی 6 ساڵە، قاچی بریندار بووە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، هەفتەیەک لەمەوبەر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ لە سنە بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانەوە گیانی لەدەستدا و پەیوەندیدار بەو بابەتەش، دوو بەڕێوەبەری شارەوانیی سنە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لە بابەتەکەدا دەستگیرکران.



