رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو لە رێگەی چەند درۆنێکەوە هێرش کرایە سەر هەولێر و درۆنەکان لە رێگەی سیستمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندران.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمشەو چوارشەممە، 22ـی تەممووزی 2026، چەند درۆنێک ئاراستەی هەولێر کران، بەڵام هەموویان لەلایەن سیستمی دژەمووشەکیی ئاسمانییەوە تێکشکێندران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هیچ کام لە تەنە ئاراستەکراوەکان (درۆن یان مووشەک) نەگەیشتوونەتە ئامانج و تەقێندراونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیشیان نەبووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لەم مانگەدا گەیشتوونەتە 56 درۆن و مووشەک، حەوتیان لە کەمتر لە 24 کاژێری رابردوودا بوون. هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 32 کەس بەرزبووەوە.
لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 929 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 147 کەسی دیکە بریندار بوون.
ژمارەی هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر: 634 هێرش
پارێزگای سلێمانی: 261 هێرش
پارێزگای دهۆک: 31 هێرش
پارێزگای هەڵەبجە: 3 هێرش



