رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو لە رێگەی چەند تەنێکەوە هێرش کرایە سەر هەولێر و لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێندران.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمشەو 21ـی تەممووزی 2026، چەند تەنێک ئاراستەی هەولێر کران، بەڵام هەموویان لەلایەن سیستمی دژەمووشەکیی ئاسمانییەوە تێکشکێندران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هیچ کام لە تەنە ئاراستەکراوەکان (ئەگەری زۆرە درۆن بووبن) نەگەیشتوونەتە ئامانج و تەقێندراونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیشیان نەبووە.
ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، ساتی تێکشکاندنی تەنەکان لە ئاسمانی هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە دەردەخەن.
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 927 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 148 کەسی دیکە بریندار بوون.
ژمارەی هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگاکان:
-پارێزگای هەولێر: 633 هێرش
-پارێزگای سلێمانی: 261 هێرش
-پارێزگای دهۆک: 31 هێرش
-پارێزگای هەڵەبجە: 2 هێرش
.jpg&w=3840&q=75)
