رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21-07-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یان برێم، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە دەڵێت، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانينی پێشكهش به بەڕێز برێم کرد بۆ خزمهت و رۆڵى بەرچاوى لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندييهكان و دۆستايهتيى نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ژيان و ئەرک و وێستگەی داهاتووی کارکردنیدا بۆ خواست".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، برێم "خۆشحاڵی و شانازیی خۆی بۆ کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دووپات كردهوه بۆ ئەو پشتگيرى و ئاسانكارييهى لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشكهشيان كردووه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جەختكردنهوه له خواستی دوولايهنه بۆ برهودانى زياتر به پهيوهندييهكان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش، دۆخى گشتيى عێراق و ههرێمى كوردستان و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه، تهوهرێكى ديكهى ديدارهكه بوو.


.jpg&w=3840&q=75)
