رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی پارتی ئازادیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای چەمشار لە باکووری رۆژئاوای هەولێر و زیانی گیانی نەبووە.
رۆژی دووشەممە 13ـی تەممووزی 2026، ئەدیب خالدیان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 5ـی بەیانی، ئێران بە سێ درۆن هێرشی کردووەتە سەر سوپای میللیی پێشمەرگەی حیزبەکەمان لە بارەگای چەمشار."
ئەدیب خالدیان روونیکردەوە، لەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە و گوتیشی: "سەرەڕای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا هێرش بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات بەردەوام بووە، چونکە بەشێک نەبووین لەو رێککەوتنە."
ئەو ئەندامی سەرکردایەتییەی پاک ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تاوەکو ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە 85 درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانیان و "لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا دوو شەهید و 26 بریندارمان هەبووە."



