رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان ئاگر لە کۆگاکانی زنجیرەمارکێتێک کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیدان.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەی کۆسەتاڕڵا لە کۆگای یەکێک لە زنجیرە مارکێتەکانی شارەکە کەوتەوە.
تیمەکانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی، ئافاد، پۆلیس، جەندرمە و بەڕێوەبەرایەتیی دارستانەکان رەوانەی ناوچەکە کران.
کۆگاکە دەکەوێتە ناوچەی پیشەسازیی ئێلیهـ و مەترسیی ئەوەی لەسەر بوو ناوچە پیشەسازییەکە دابگرێت.
تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چییە و تیمەکان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنین.
سەرەڕای هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئێلیهـ، ئاگرەکە چەند کۆگایەکی دیکەی گرتەوە و بڵێسەکانی گەورەتر بوون.
هەوڵی تیمەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.

.jpeg&w=3840&q=75)

