رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سەر رێگەی مهاباد-بۆکان دوو کەس گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکە بە سەختی برینداربوون.
ئەمرۆ سیشەممە،7ی تەممووزی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی گوت:" ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لە جادەی بورهان (نێوان مهاباد و بۆکان) لە نزیک گوندی ئاختەتەر، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکە گیانیان لە دەستداوە هاوژینی یەکدین، پیاوەکە ناوی لوقمان شەریف پوورە و تەمەنی 49 ساڵە، هاوژینەکەشی ناوی خەدیجە فەلاحییە و تەمەنی 47 ساڵە و دوو لە منداڵەکانیشیان بریندارن. قوربانییەکان دانیشتووی گوندی کەرێزەی بۆکانن.
بەپێی پزیشکیی دادی ئێران، پار 19 هەزار و 540 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدابوو.


.png&w=3840&q=75)