رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە شاخی پیاوێنی بانە لە پارێزگای سنە کەوتەوە و دوو ژینگەپارێز لە کاتی چوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە 4ی تەممووزی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "دوێنێ هەینی، ئاگر لە شاخی پیاوێنی بانە کەوتەوە و بەهۆی بەهێزیی باوە ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی سەند و بەشێکی زۆری ناوچەکەی گرتەوە."
هاونیشتمانییەکە گوتی، "بەشێک لە خەڵک و ژینگەپارێزان بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە روویان لە شاخی پیاوێن کرد. یەکیک لە ئۆتۆمبێلەکان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و دوو ژینگەپارێز بریندار بوون."
هاونیشتمانییەکەی خەڵکی بانە ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان بە هاوکاری خەڵک و تیمەکانی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە گوێزرانەوە.
شەوی رابردوو ئاگرەکە لە لایەن ژینگەپارێزانی بانە و خەڵکەوە کۆنترۆڵ کرا.



.jpg&w=3840&q=75)
