رووداو - دیجیتاڵ
پڕۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، چووه‌ته قۆناخێكی نوێوه و به‌غدا ده‌ستی به بڕینی به‌شه‌خۆراكی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه مووچه‌كانیان له 1.5 ملیۆن دینار زیاتره. ته‌نیا له یه‌ك بریكاری گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێردا، ناوی زیاتر له 800 كه‌س ره‌شكراوه‌ته‌وه و بڕیاره ئه‌م رێكاره فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و بازرگانانیش بگرێته‌وه.
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، ساڵانێكی زۆره بریكاری دابه‌شكردنی خۆراك و ئارده له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر؛ نزیكه‌ی 7 هه‌زار و 200 كه‌س له‌لای ئه‌و به‌شه‌خۆراكی مانگانه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ماوه‌ی 2 مانگه لیسته‌كه‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه.
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی ره‌شكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان به روداو دوای: "تاوه‌كو ئێستا 801 كه‌س ناویان له لیستی خۆراكی ئێمه ره‌شكراوه‌ته‌وه. ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه فه‌رمانبه‌ری عێراقن و نیشته‌جێی هه‌ولێرن و مووچه‌كانیان سه‌رووی ملیۆن و نیوێكه. تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام مانگانه 20 بۆ 30 ناوی نوێ له لیسته‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك ده‌رده‌هێندرێن."
چاوه‌ڕوانیی ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم ساڵێكه فۆرمی خۆراك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته ئه‌لیكترۆنی. له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییه‌دا، بڕیاری بڕینی به‌شه‌خۆراك بۆ خاوه‌ن مووچه به‌رزه‌كان و پله باڵاكان ده‌رچووه. ئه‌م بڕیاره له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق جێبه‌جێكراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه، چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه.
نه‌وزاد شێخ كامل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، ورده‌كاریی پێوه‌ره‌كان روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "به‌شێكی ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندیی به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه كه لیستی مووچه‌كانیان له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه؛ هه‌ر كه‌سێك مووچه‌كه‌ی سه‌رووی 1.5 ملیۆن دینار بێت، به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت، به‌ڵام فۆرمی خۆراكی ده‌مێنێته‌وه. سه‌باره‌ت به بازرگان و توێژه‌كانی دیكه‌ش، ئێمه له رێگه‌ی سه‌ندیكاكانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و پێش هه‌ر كارێكی كارگێڕی، داوایان لێده‌كرێت كه خۆیان به‌شه‌خۆراكیان رابگرن تاوه‌كو مامه‌ڵه‌كانیان بۆ بكرێت."
نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س بێبه‌ش بوون پێش گۆڕینی سیستمه‌كه بۆ ئه‌لیكترۆنی، زیاتر له 5 ملیۆن كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان وه‌رده‌گرت. به‌ڵام به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی، تاوه‌كو ئێستا 294 هه‌زار و 432 هاونیشتمانی به‌هۆی تۆمارنه‌كردنیان له سیستمی ئه‌لیكترۆنی، به‌شه‌خۆراكیان بڕاوه.
ئێستا پرۆسه‌ی فیلته‌ركردنی ناوه‌كان به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تیی بڕیاره‌كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له لیستی به‌شه‌خۆراك ده‌رده‌هێندرێن، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات.
