رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانیی ئەمرۆ 30ـی حوزەیرانی 2026، لە مهاباد تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزێکی چەکدار و قەرارگەی هەمزەی سوپای پاسداران روویدا.
قەرارگەی هەمزەی سوپای پاسداران راگەیێندراوێکی بڵاکردووەتەوە کە تێیدا باس لە کوژرانی چەند چەکدارێک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەکات. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: " تیمێکی شەش کەسیی سەر بە گرووپە دژبەر و جوداخوازەکان، لە بەرزاییەکانی نێوان شارەکانی مهاباد و پیرانشار لەنێوچوون."
قەرارگەی هەمزە هەڕەشە دەکات و دەڵێ: "بەرپەرچی هەر چەشنە جموجۆڵێکی سەربازی لە ناوچەکە دەدەینەوە".
میدیای ئێران بە دیاریکراوی باسیان لەوە نەکردووە کە هێزە چەکدارەکە سەر بە کوێ بوون و تەنیا بە دەستەواژەی وەک "دژبەر" و "جوداخواز" وەسفی کردوون.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا دوو پاسدار لە پاوە کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.



