رووداو دیجیتاڵ
شای عەرەبستانی سعودیە و شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەن.
رۆژی شەممە (19ـی ئەیلوولی 2026)، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عەرەبستانی سعودیە و شازادە محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، جێنشین و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە، لە رێگەی بروسکەیەکەوە سەرەخۆشییان لە سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، ئەوەش بۆ کۆچی دوایی (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی).
رۆژی 4ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە راگەیاند و لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو کەسایەتییە، "نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو."
