رووداو دیجیتاڵ
شڤان مسی، پەیامنێری رووداو لە کۆبانێ رایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی کۆبانێوە 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسیش بریندارن، کە برینی هەندێکیان سەختە.
دکتۆر مزکن مورشید، پزیشک لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە کۆبانێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، رووداوەکانی کۆبانێ "زۆر گەورە بوون" و "26 زیندانی لە نێو زیندان سووتاون."
بە گوتەی دکتۆر مزکن رەوشی 60%ی زیندانییە سووتاوەکان باشە.
هاوکات عەدنان بۆزان، ئەندامی پارتی یەکێتی لە کۆبانێ قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "ئەندامانی ئاسایش ژمارەیەک گەنجیان دەستگیر کرد، کێشەکە بە دەستگیرکردنی ئەو چەند گەنجە دەستیپێکرد." بۆزان گوتیشی، "دەخوازین خەڵک گوێ لە تێکدەران نەگرن."
نوێدەکرێتەوە..


