Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوێترین وێنەی سەڵاحەدین دەمیرتاش

نوێترین وێنەی سەڵاحەدین دەمیرتاش

کوردستان02-06-2026

نوێترین وێنەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بڵاوکرایەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر لە 1,168,000 مووچەخۆر لە پڕۆژەی 'هەژماری من' تۆمارکراون
کوردستان02-06-2026

زیاتر لە 1,168,000 مووچەخۆر لە پڕۆژەی 'هەژماری من' تۆمارکراون

هاتووچۆی دهۆک: کێشەی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێریی بارهەڵگر چارەسەر دەبێت
کوردستان02-06-2026

هاتووچۆی دهۆک: کێشەی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێریی بارهەڵگر چارەسەر دەبێت

نێچیرڤان بارزانی بۆ تۆم باراک: چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا پتەو بکەیت
کوردستان02-06-2026

نێچیرڤان بارزانی بۆ تۆم باراک: چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا پتەو بکەیت


رووداو دیجیتاڵ

پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و پەرلەمانتاری دەم پارتی، نوێترین وێنەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)ی بڵاوکردەوە.


بوڵدان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم وێنەیە لە کاتی دوایین سەردانی بۆ لای دەمیرتاش لە سەرەتای مانگی ئایاردا گیراوە.

پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی  (ئێکس) لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا پەیامێکی ئاراستەی رای گشتی کرد و داوای کرد کەس متمانە بەو وێنانە نەکات کە بەم دواییە لە رێگەی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردەوە لەبارەی دەمیرتاش دروستکرابوون.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە زیندانیی شاری ئەدیرنەیە و لەسەر دۆسیەی کۆبانێ سزای زیندانی بۆ 42 ساڵی بەسەردا سەپێندراوە. 

بڵاوکردنەوەی وێنەکە لە کاتێکدایە، بەم دواییە چەندین وێنەی دەستکاریکراو بە ژیریی دەستکرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە کە گوایە دۆخی تەندروستی دەمیرتاش و شێوازی دەرکەوتنی گۆڕاوە. 

رووداوەکانی کۆبانێ لە رۆژانی 6-8ـی تشرینی یەکەمی 2014 روویاندا. 
 
دوای ئەوەی داعش لە ساڵی 2014 هێرشی کردە سەر کۆبانێ، هەدەپە و ژمارەیەک لە پارتە کوردییەکانی دیکەی باکووری کوردستان داوایان لە حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا کرد رێگە بە ناردنی چەک و هاوکاری دیکەی سەربازیی لە تورکیاوە بۆ شەڕڤانان بدات، بەڵام ئەنقەرە رەتیکردەوە. 
 
لە چەند شارێکی باکووری کوردستان خۆپێشاندان دەستیپێکرد، حکومەتیش بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند.
 
گرژییەکان زیادبوون و لە ئەنجامدا 46 سڤیل و پۆلیس کوژران، 682 کەس لە خۆپێشاندەران و پۆلیس بریندار بوون، 323 کەس دەستگیرکران و هەزار و 113 باڵەخانە سووتێنران. 
 
حکومەتی تورکیا رۆژی 4ـی کانوونی دووەمی 2016 ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی بۆ سەر هەدەپە دەستپێکرد، هاوسەرۆکان و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە دەستبەسەرکران و دواتر بەبڕیاری دادگە، خرانە زیندانەوە.
 
یەکەم دانیشتنی دادگە لەسەر ئەو دۆسیەیە رۆژی 26ـی نیسانی 2021 لە 22ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.  


رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-06-2026