رووداو دیجیتاڵ
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق داخستنی ئاسمانی بەرووی گەشتە فڕۆکەوانییەکاندا بۆ 72 کاتژمێر درێژ کردەوە، ئەوەش بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە.
سێشەممە 10ی ئاداری 2026، جیهاد دیوان، گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ 72 کاژێری دیکە درێژ کرایەوە. درێژکردنەوەکە لە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئادارەوە دەستپێدەکات تاوەکو هەمان کاژێری رۆژی هەینی 13ی ئادار.
لە 28ی شوباتەوە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە، بەهۆی دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.
گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، داخستنی ئاسمانی عێراق گەشتەکانی هاتوو، رۆیشتوو و تێپەڕبوو دەگرێتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری داخستنی ئاسمانی عێراق رێکارێکی خۆپارێزییە و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامە بۆ دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمی.
هەریەک لە ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا، ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردن بە مووشەک و فڕۆکە لە جەنگى نێوانیان بەکار دەهێنن.




