کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خەمیس خەنجەر، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی عەرەبی سوننە

خەمیس خەنجەر، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی عەرەبی سوننە

عێراق

خەمیس خەنجەر: پشتیوانی لە بانگەوازی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەکەین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین
عێراق25-11-2026

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین

سوپای عێراق: دوو تیرۆریستمان لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کرد
عێراق25-11-2026

سوپای عێراق: دوو تیرۆریستمان لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کرد

فایەق زێدان بۆ رووداو: ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستووردا بە دادگەی فیدراڵی سپێردراوە
عێراق25-11-2026

فایەق زێدان بۆ رووداو: ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستووردا بە دادگەی فیدراڵی سپێردراوە

رووداو دیجیتاڵ


خەمیس خەنجەر، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی عەرەبی سوننە، پشتیوانیی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی عێراق بۆ رێگریکردن لە قاچاخچێتیی نەوت رادەگەیێنێت و هاوکات پشتگیری لە بانگەوازی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەکات؛ پێشنیازیش دەکات لیژنەیەکی باڵا لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێکبهێنرێت.


رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، خەمیس خەنجەر لە راگەیێندراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دوایین پێشهاتەکان خستەڕوو و جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوون بە رێبازی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، بە شێوەیەک کە خوێنی عێراقییەکان و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت.


خەمیس خەنجەر ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق لەبەردەم قۆناخێکی گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتدایە و گوتی: "پیرۆزبایی لە هەوڵەکانی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکەین بۆ سەپاندنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا؛ هەروەها پشتیوانی لە رێکارەکانی حکومەت دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی بەقاچاخبردنی نەوت و سزادانی تێوەگلاوان، هەر لایەنێک بن، لەپێناو پاراستنی سامانی سەرجەم عێراقییەکان."


لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، خەمیس خەنجەر پشتگیریی خۆی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەین لە بانگەوازەکەیدا بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی رێککەوتنێک لە چوارچێوەی دەستووردا و گەرەنتیی راگرتنی بەقاچاخبردنی نەوت و کۆنترۆڵکردنی چالاکییە نایاساییەکان لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان و نێوخۆی عێراقدا بکات."


خەمیس خەنجەر پێشنیازی کردووە لیژنەیەکی باڵا لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پێکبهێنرێت، بۆئەوەی ئەرکی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بگرێتە ئەستۆ و چاودێریی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان بکات بەپێی دەستوور.


لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا، خەمیس خەنجەر داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە پەلەبکات لە پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز، بە شێوەیەک کە مافی سەرجەم عێراقییەکان دەستەبەربکات.


ئەم راگەیێندراوە لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، دەرکردنی زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، ئەمنی و تەکنیکی لەلایەن بەغداوە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت، کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی توندی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.



بابەتی پەیوەندیدار

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین
عێراق25-11-2026

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین

سوپای عێراق: دوو تیرۆریستمان لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کرد
عێراق25-11-2026

سوپای عێراق: دوو تیرۆریستمان لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کرد

فایەق زێدان بۆ رووداو: ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستووردا بە دادگەی فیدراڵی سپێردراوە
عێراق25-11-2026

فایەق زێدان بۆ رووداو: ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستووردا بە دادگەی فیدراڵی سپێردراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە