کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

دادگەی فیدراڵی: رێکارەکانی زەیدی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەستوورین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای عێراق: دوو تیرۆریستمان لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کرد
عێراق25-11-2026

سوپای عێراق: دوو تیرۆریستمان لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کرد

فایەق زێدان بۆ رووداو: ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستووردا بە دادگەی فیدراڵی سپێردراوە
عێراق25-11-2026

فایەق زێدان بۆ رووداو: ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستووردا بە دادگەی فیدراڵی سپێردراوە

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە
عێراق25-11-2026

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە


رووداو دیجیتاڵ


دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەستووریبوونی رێکارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان پەسند دەکات و بڕیار دەدات کە پاراستنی سنوورەکان، سەرپەرشتیکردنی دەروازە سنوورییەکان، وردبینی لە دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری لێکدانەوەی ژمارە (268/فیدراڵی/2026)ـی بۆ ژمارەیەک ماددەی دەستوور دەرکرد و تێیدا جەختی کردەوە، دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان نابێت ببێتە هۆی لەتبوونی دەسەڵاتە تایبەتمەندەکانی حکومەتی فیدراڵی.


بەگوێرەی بڕیارەکە، کە بە زۆرینەی دەنگ و ناڕەزایەتیی دوو ئەندامی دادگاکە دەرچووە، حەوت خاڵی سەرەکی لەبارەی دەسەڵاتەکانی بەغدا بەسەر هەرێمی کوردستاندا یەکلایی کراونەتەوە:


یەکەم: پاراستنی سنوورەکان؛ پاراستن و بەرگریکردن لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی عێراق لە دەسەڵاتە تایبەتمەندەکانی حکومەتی فیدراڵییە؛ حکومەتی عێراق مافی هەیە هێزە چەکدارە فیدراڵییەکان بڵاوبکاتەوە و رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی تەواوی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەو سنوورانەشەوە کە دەکەونە ناو ئەو خاکەی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت.


دووەم: دەروازە سنوورییەکان؛ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان مافی سەرپەرشتیکردن، چاودێری و کۆنترۆڵکردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی عێراقیان هەیە، بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەڕێوەبردنی گومرگەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.


سێیەم: بەئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکان؛ دامەزراندنی سیستمێکی نیشتمانیی یەکگرتوو بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنووری و گومرگەکان و بەستنەوەیان بە وەزارەتە فیدراڵییەکانەوە لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە.


چوارەم: نەوت و گاز؛ بەڕێوەبردنی نەوت و گازی دەرهێنراو لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانەوە دەبێت، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق و دەستە چاودێرییە فیدراڵییەکان مافی سەرپەرشتیکردن، چاودێری و وردبینییان هەیە لەسەر کێڵگە، پرۆسە و گرێبەستەکانی بەرهەمهێنان، دەرهێنان، بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوت و گاز.


پێنجەم: داهاتە نانەوتییەکان؛ حکومەتی فیدراڵی دەسەڵاتی داڕشتنی سیاسەتی دارایی و گومرگی، دیاریکردنی پێناسی گومرگیی یەکگرتوو، سەرپەرشتیکردن، وردبینی و گەڕاندنەوەی داهاتە گشتییەکانی باج، رسوومات و داهاتە نانەوتییەکانی هەیە لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ خەزێنەی گشتی.


شەشەم: سنووری جوگرافیی دەسەڵاتەکانی هەرێم؛ سنووری جوگرافیی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ماددەی (53/أ)ـی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ماددەی (143)ـی دەستوور دیاری دەکرێت، کە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە تاوەکو رۆژی 19ی ئاداری 2003 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دیالە و نەینەوا بەڕێوەدەبران. دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت درێژ ببێتەوە بۆ دەرەوەی ئەو سنوورە، بە لەبەرچاوگرتنی بڕگە دەستوورییەکانی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان (ماددەی 140).


حەوتەم: ناوچەکانی دەرەوەی سنووری هەرێم؛ بەڕێوەبردن و پیادەکردنی دەسەڵاتە دەستووری، کارگێڕی و جێبەجێکارییەکان لەو ناوچانەی دەکەونە دەرەوەی سنووری جوگرافیی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان، تەنها لە ئەستۆی دەسەڵاتە فیدراڵییەکاندایە؛ پیادەکردنی دەسەڵاتی کارگێڕیی دیفاکتۆ (واقیعی) لەلایەن هەرێمەوە لە دەرەوەی ئەو سنوورە، هیچ ماف و دەسەڵاتێکی دەستووریی بۆ دروست ناکات.


دادگەی باڵای فیدراڵی لە کۆتایی بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بڕیارە بنبڕە و سەرجەم دەسەڵاتەکان پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای عێراق: دوو تیرۆریستمان لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کرد
عێراق25-11-2026

سوپای عێراق: دوو تیرۆریستمان لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کرد

فایەق زێدان بۆ رووداو: ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستووردا بە دادگەی فیدراڵی سپێردراوە
عێراق25-11-2026

فایەق زێدان بۆ رووداو: ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە لێکدانەوەی دەقەکانی دەستووردا بە دادگەی فیدراڵی سپێردراوە

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە
عێراق25-11-2026

حەکیم: بەهۆی کێشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسندکردنی بودجە دواکەوتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە