کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

چەند بڕیارێک لە عەلی زەیدییەوە لەبارەی هەرێمی کوردستان

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەو نەوتەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان هەر خێزانێک 37 لیتری بەردەکەوێ
عێراق24-11-2026

ئەو نەوتەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان هەر خێزانێک 37 لیتری بەردەکەوێ

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای ئاگاداربوون لە راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، دادوەری، ئەمنی و تەکنیکیی دەرکرد، کە دوورخستنەوەی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سەربازی و مەدەنی، پێداچوونەوە بە گرێبەستەکان و گرتنەبەری رێکاری نوێ بەرامبەر دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، لەلایەن سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سۆنگەی ئەو بنەمایەی کە "سەروەریی نیشتمانی دابەش ناکرێت و پاراستنی سامانی عێراق جەنگێکی چارەنووسسازە بۆ دانانی سنوورێکی یەکلاکەرەوە بۆ هەموو جۆرەکانی قاچاخچێتی"، ئەو بڕیار و رێکارانەی دەرکردووە.



یەکەم: بڕیار و رێکارە کارگێڕی و سزاییەکان


سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بە جێبەجێکردنی ئەم گۆڕانکاری و سزایانە:

- لادانی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە پۆستەکەی.

- لەکارلادانی هەریەکە لە (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک)، بەهۆی بەدواداچووننەکردنیان بۆ دۆسیەی بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان.

- لادانی فەرماندەی لیوای یەکەمی پۆلیسی وزە، جێگرەکەی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی لیوای یەکەمی پۆلیسی وزە و بەڕێوەبەری هۆبەی بازگەکانی لیواکە لە پۆستەکانیان.

- ئاراستەکردنی سزای سەرزەنشتکردن بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک.

- هەڵپەساردنی کارەکانی هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور و جێگرەکانی، تاوەکو تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دەستەی دەستپاکیی فیدراڵییەوە، هەروەها رەوانەکردنی بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیاکە بۆ لێکۆڵینەوە.

- بەخشینی بەڕێوەبەری بەشی پشکنین لە کەرکووک سەر بە کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە پۆستەکەی، بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی.

- هەڵپەساردنی کارەکانی هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پیشەسازییە کانزاییەکان لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، تاوەکو تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی.




دووەم: راسپاردە کارگێڕی و تەکنیکییەکان و رەوانەکردن بۆ دادگە


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بڕیار دراوە دۆسیە و سەرپێچییەکان رەوانەی دادگە بکرێن و دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی لێکۆڵینەوە لەم سەرپێچییانەی خوارەوە بکات و بیانخاتە بەردەم دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەندی:

- وردبینیکردن لە گرێبەستەکانی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای (میحوەر فزی) و کۆمپانیاکانی دیکە و دڵنیابوونەوە لە تەواوی ئەو بڕانەی دابینکراون.

- وردبینیکردن لە میکانیزمی رادەستکردن یان دابینکردنی نەوتی خاو لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بۆ هەردوو پاڵاوگەی (بازیان) و (کار) و دڵنیابوونەوە لە هاوتابوونی بڕی دابینکراو لەگەڵ بڕی وەرگیراو.

- لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بەهۆی کەمتەرخەمی و سەرپێچییەکانیان لە بەدواداچووندا.

- لێکۆڵینەوە لەو مۆڵەتانەی لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانەوە (بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی) دراون بە سەرجەم کارگەکان و ئەو کۆمپانیایانەی بوونەتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی.

- لێکۆڵینەوە لەو بڕە پارانەی بۆ ئەو پاسەوانە مەدەنییانە خەرجکراون کە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان دانراون، بەوپێیەی کە ئەوانە لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بوونیان نییە.

- لێکۆڵینەوە لەو سەرپێچییانەی تۆمارکراون سەبارەت بە نەبوونی پشکنینی تاقیگەیی و ئاشکراکردنی بڕی ئەو بەرهەمە نەوتییانەی لە رێگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی عێراق هەناردە کراون.


سێیەم: رێکارە تایبەتەکان بە هەرێمی کوردستان و دەروازە سنوورییەکان


سەرۆکوەزیرانی عێراق سێ رێکاری سەرەکی لەبارەی هەرێمی کوردستان و دەروازەکانەوە دەرکردووە:

- ئاراستەکردنی رێنمایی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هیچ رەزامەندییەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان نەدات، تەنیا لە رێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت، بۆ رێگریکردن لە تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان.

- وەرگرتنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە.

- راسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا) کە لە رووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان.


چوارەم: رێکارە ئەمنی، سەربازی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان


- فەرماندەیی هێزەکانی سنوور ئەرکی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان لەسەر سنوورە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەگرێتە ئەستۆ، بە دەروازەکانی نێو هەرێمی کوردستانیشەوە.

- راسپاردنی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی هەردوو لیوای (یەکەم و دووەمی) ئەرکی هاوبەش سەرجەم رێگە خۆڵ و لاوەکییەکان لە نێوان پارێزگاکانی (دیالە، سەڵاحەدین، کەرکووک و نەینەوا) لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابخەن.

- راسپاردنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ گرتنەدەست و پاراستنی تەواوی کێڵگە نەوتییەکان و چاودێریکردنیان بە کامێرا، بەو کێڵگانەشەوە کە دەکەونە سنووری کارگێڕیی حکومەتی فیدراڵی و لە رووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندان.


پێنجەم: رێکارە تەکنیکی، چاودێری و ئەندازیارییەکان


لە کۆتایی بڕیارەکاندا، ئەم هەنگاوە تەکنیکی و ئەندازیارییانە دیاریکراون:

- ئامادەکردنی میکانیزمێکی روون بۆ رێکخستنی جووڵەی بەرهەمە نەوتییەکان لە نێوان پارێزگاکان و لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە، کە سەرجەم لایەنەکان پێوەی پابەند بن.

- بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ پاراستن و چاودێریکردنی بۆری و بیرە نەوتییەکان، لە رێگەی دامەزراندنی "سیستەمی نیشتمانیی دیجیتاڵی بۆ چاودێریکردنی هێڵەکانی نەوت و ئاشکراکردنی قاچاخچێتی".

- بەستنی پێوەری ئەلیکترۆنی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە لەسەر سەرجەم بیرە نەوتییە کاراکانی عێراق.

- تیمی ئەندازیاریی سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیران، گۆڕەپانی تایبەت لە بازگەکانی دەروازەی (سلێمانی، هەولێر و دهۆک) ئامادە دەکات کە فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت، پۆلیسی وزە و ئاسایشی نیشتمانی تێیدا جێگیر دەبن، هەروەها تاقیگە لەو بازگانە دادەمەزرێنرێت بۆ پشکنینی ئەو بەرهەمانەی دەچنە ئەو پارێزگایانە.

- راسپاردنی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان بۆ گواستنەوەی سەرجەم کارگەکانی قیڕی ئۆکسێندراو و نەفتا کە لە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، سەڵاحەدین، کەرکووک و نەینەوا)دان و لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەمنیی حکومەتی فیدراڵین، بۆ ناوچەکانی دیکەی نێو هەمان ئەو پارێزگایانە لە ماوەی شەش مانگدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەو نەوتەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان هەر خێزانێک 37 لیتری بەردەکەوێ
عێراق24-11-2026

ئەو نەوتەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان هەر خێزانێک 37 لیتری بەردەکەوێ

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە