کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر
عێراق22-11-2026

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027 دەنێرنە پەرلەمان.


عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی، حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامە و سیاسەتەکانی کە ئامانج لێیان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چەسپاندنی سەروەریی یاسا، پاراستنی سەروەریی عێراق و پارێزگاریکردنە لە ئابووریی نیشتمانی.


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد کە "حکومەت کار لەسەر تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی 2027 دەکات، وەک ئامادەسازییەک بۆ ناردنی بۆ پەرلەمان لە داهاتوویەکی نزیکدا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەری و پەسندکردنی."


بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی ئەو لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ رەعد حەمید دەهلەکی، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی عەزم لە پەرلەمان و ئەندامانی فراکسیۆنەکە ئەو قسانەی کردووە.


لە دیدارەکەدا ژمارەیەک دۆسیە و پرسی پەیوەست بە لایەنە خزمەتگوزاری، ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەکان تاوتوێ کراون. زەیدی ئاماژەی بە گرنگیی تەواوکاریی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردووە و داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە هەوڵەکانیان لە بواری یاساداناندا چڕتر بکەنەوە و رۆڵی چاودێریکردن بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کاراتر بکەن.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لای خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی عەزم پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران و بەرنامەی حکومەت دووپاتکردووەتەوە و ستایشی ئەو رێکار و هەنگاوانەیان کردووە کە لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت و سەپاندنی سەروەریی یاسا لە سەرتاسەری عێراقدا گیراونەتەبەر.


بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر
عێراق22-11-2026

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە