کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

زەیدی: لە جورف نەسر شەڕ ناکەین و چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیامنێری رووداو: جورف سەخر بە تەواوی رادەست نەکراوە و دانیشتووانە رەسەنەکەی نەگەڕاونەتەوە
عێراق20-11-2026

پەیامنێری رووداو: جورف سەخر بە تەواوی رادەست نەکراوە و دانیشتووانە رەسەنەکەی نەگەڕاونەتەوە

هەشت بەرپرسی کۆمپانیایەکی نەوت لە عێراق لەسەر گەندەڵی دەستگیرکران
عێراق20-11-2026

هەشت بەرپرسی کۆمپانیایەکی نەوت لە عێراق لەسەر گەندەڵی دەستگیرکران

جورف نەسر.. بۆ پاراستنی بۆریی نەوت لە هەر 500مەترێک خاڵێکی ئەمنی دادەنرێت
عێراق20-11-2026

جورف نەسر.. بۆ پاراستنی بۆریی نەوت لە هەر 500مەترێک خاڵێکی ئەمنی دادەنرێت

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لەو هێزە ئەمنی و سەربازییانە کرد کە چوونە ناو جورف سەخر (جورف نەسر)، دانبەخۆیاندا بگرن و بە دانایی مامەڵە بکەن. گوتیشی: "بڕیارمان جێگیرە کە چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە."


رۆژی هەینی، 20ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو ناحیەی جورف سەخر لە بابل، پەیامێکی ئاراستەی ئەو هێزانە کرد و گوتی: "من لەکاتێکدا قسەتان بۆ دەکەم کە ئێوە قۆناخێکی نوێ لە مێژووی عێراقدا دادەڕێژنەوە، دوو راسپاردەم بۆتان هەیە کە هاوشانی پاڵەوانێتیتان بێت: دانبەخۆداگرتن و دانایی؛ لەبەرئەوەی ئێمە شەڕ ناکەین، هەموو ئەوانەی لەوێن براتانن و دوژمنایەتی لەنێوانتاندا نییە، نەیارێک لەبەرامبەرتاندا نییە، ئەوان رۆڵەی ئەم نیشتمانەن، خوێنیان خوێنی ئێمەیە."


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "ئەم قۆناخە رووحییەتی رێگری لە تەشەنەسەندن دەوێت نەک خستن، هەمووان دەچنە ریزی هێزە چەکدارەکانەوە لەژێر یەک ئاڵا، یەک سەرکردایەتی و یەک یاسادا."


پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای چەند کاژێرێک بوو لە چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو جورف سەخر کە 12 ساڵە لەلایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵاوە کۆنترۆڵکراوە.


عەلی فالح زەیدی رووی لە هێزە چەکدارەکان کرد و گوتی: "ئەی پاڵەوانان، بڕیارمان جێگیرە کە چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، هیچ چەکێک نییە تەنیا چەکی عێراق نەبێت، هیچ بڕیارێک نییە بڕیاری عێراق نەبێت و ئاڵایەک نییە بەرزتر بێت لە ئاڵای عێراق."


سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و وزە، دوو لیوای حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتیی ئەمنییان لە ناحیەکەدا پێدەدرێت و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بە قۆناخبەندی لە جورف سەخر دەکشێنەوە.


سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "گەلی عێراق قسەی خۆی کرد و لەگەڵ دەوڵەتدا وەستا بۆ پاراستنی سامانی عێراق و لەناوبردنی گەندەڵی و یاخیبوون، ئەوەتان سەلماند کە عێراق کاتێک یەکگرتوو دەبێت هیچ شتێک لەبەردەمیدا ناوەستێت. لە جورف نەسرەوە سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت دەستپێدەکەین بەسەر هەموو خاکی عێراقدا تاوەکو رووبەڕووی گەندەڵی یان چەکی لەکۆنترۆڵ دەرچوو ببینەوە، ئەمە سەرەتای عێراقێکی یەکگرتووی بەهێز و دادپەروەرە کە دەستوور و یاسا حوکمی دەکات."


دەقی قسەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:


"بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان.


بۆ هەموو هێزە پارێزەرەکان لە جورف نەسر، خوا قوەتتان بدات...


فەریق ئەحمەد خودا قوەتتان بدات.


من لەکاتێکدا قسەتان بۆ دەکەم کە ئێوە قۆناخێکی نوێ لە مێژووی عێراقدا دادەڕێژنەوە، دوو راسپاردەم بۆتان هەیە کە هاوشانی پاڵەوانێتیتان بێت: دانبەخۆداگرتن و دانایی؛ لەبەرئەوەی ئێمە جەنگ ناکەین، هەموو ئەوانەی لەوێن براتانن و دوژمنایەتی لەنێوانتاندا نییە، نەیارێک لەبەرامبەرتاندا نییە، ئەوان رۆڵەی ئەم نیشتمانەن، خوێنیان خوێنی ئێمەیە، ئەم قۆناخە رووحییەتی رێگری لە تەشەنەسەندن دەوێت نەک خستن، هەمووان دەچنە ریزی هێزە چەکدارەکانەوە لەژێر یەک ئاڵا، یەک سەرکردایەتی و یەک یاسادا.


ئەی پاڵەوانان، بڕیارمان جێگیرە کە چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، هیچ چەکێک نییە تەنیا چەکی عێراق نەبێت، هیچ بڕیارێک نییە بڕیاری عێراق نەبێت و ئاڵایەک نییە کە بەرزتر بێت لە ئاڵای عێراق.


گەلی عێراق قسەی خۆی کرد و لەگەڵ دەوڵەتدا وەستا بۆ پاراستنی سامانی عێراق و لەنێوبردنی گەندەڵی و یاخیبوون، لەم شوێنەوە لەبری ئێوەش سوپاس و پێزانینمان بۆ گەلی عێراقی بوێر هەیە کە پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکانی کرد، ئەوەتان سەلماند کە عێراق کاتێک یەکگرتوو دەبێت هیچ شتێک لەبەردەمیدا ناوەستێت. لە جورف نەسرەوە سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت دەستپێدەکەین بەسەر هەموو خاکی عێراقدا، تاوەکو رووبەڕووی گەندەڵی یان چەکی لەکۆنترۆڵ دەرچوو ببینەوە، ئەمە سەرەتای عێراقێکی یەکگرتووی بەهێز و دادپەروەرە کە دەستوور و یاسا حوکمی دەکات."


بابەتی پەیوەندیدار

پەیامنێری رووداو: جورف سەخر بە تەواوی رادەست نەکراوە و دانیشتووانە رەسەنەکەی نەگەڕاونەتەوە
عێراق20-11-2026

پەیامنێری رووداو: جورف سەخر بە تەواوی رادەست نەکراوە و دانیشتووانە رەسەنەکەی نەگەڕاونەتەوە

هەشت بەرپرسی کۆمپانیایەکی نەوت لە عێراق لەسەر گەندەڵی دەستگیرکران
عێراق20-11-2026

هەشت بەرپرسی کۆمپانیایەکی نەوت لە عێراق لەسەر گەندەڵی دەستگیرکران

جورف نەسر.. بۆ پاراستنی بۆریی نەوت لە هەر 500مەترێک خاڵێکی ئەمنی دادەنرێت
عێراق20-11-2026

جورف نەسر.. بۆ پاراستنی بۆریی نەوت لە هەر 500مەترێک خاڵێکی ئەمنی دادەنرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە