رووداو دیجیتاڵ
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا میوانداریی شاندێکی پارێزگای سلێمانی کردووە و دووپاتیان لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ کردووەتەوە.
ئێوارەی دووشەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2026، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە نووسینگەی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانیش ئامادە بوو.
ئەو هاوپەیمانییە لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عێراق و ناوچەکەیان کردووە.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە باسیان لە دۆسیەی بودجەی گشتی و شێوازی بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووریی و بەدیهێنانی داخوازییەکانی قۆناخەکەیان کردووە.
ئەو هاوپەیمانییەی کە زۆرینەی لایەنە شیعەکان لە خۆ دەگرێت، رایگەیاند هەر لەو کۆبوونەوەیەدا میوانداریی شاندێکی پارێزگای سلێمانی کردووە کە پێکهاتبوون لە نزار ئامێدی، سەرۆککۆمار، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، بۆ تاوتوێکردنی تێڕوانینەکان لەبارەی دۆسیە نیشتمانییە هەنووکەیییەکان و دووپاتی گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان کردووەتەوە بۆ بەهێزکردنى سەقامیگرى سیاسیى.

