کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەی نەوتی کەرکووک. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کێڵگەی نەوتی کەرکووک. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: دوو بۆریی لە کەرکووکەوە بۆ سووریا و تورکیا بۆ گواستنەوەی نەوت رادەکێشرێن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

01-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد01-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا


رووداو دیجیتاڵ

ووەزارەتی نەوتی عێراق وردەکاری لەبارەی پڕۆژەی چالاککردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکووک - بانیاس لەگەڵ سووریا ئاشکرا دەکات و دەڵێ، توانای گواستنەوەی هێڵەکە دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و نابێتە جێگرەوەی بۆریی کەرکووک - جەیهان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هاوتەریب لەگەڵ ئەوە، بۆرییەکی دیکە بەرەو پێشابوور و لەوێوە بۆ تورکیا رادەکێشرێ. 

رۆژی یەکشەممە، 1ی تشرینی دووەمی 2026، سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەرزترین ئاستی توانای بۆریی بانیاس یەک ملیۆن بەرمیل دەبێ لە رۆژێکدا. ئەم هێڵە نابێتە جێگرەوەی بۆریی کەرکووک - جەیهان. پڕۆژەکە دانانی هێڵێکی بۆری لەخۆدەگرێ بە ئاراستەی بەندەری بانیاس. هێڵێکی دیکەش بە ئاراستەی پێشابوور دەبێ."

سەبارەت بە لایەنی جێبەجێکار و گفتوگۆکان، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق گوتی: "پێشتر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکی کۆمپانیا ئەمەریکی و قەتەرییەکان واژۆ کراوە و چەندین لیژنەی هاوبەش پێکهێنراون کە تاوەکو ئێستاش لە گفتوگۆدان."

سەلیم روکابی ئاماژەی بەوەشکرد: "لیژنەی هاوبەشی ئابووری، تەکنیکی و گرێبەستکاری پێکهێنراون و بەهیواین تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام و بگەینە رەشنووسێکی رێککەوتووی گرێبەستەکە."

پرسی بۆریی کەرکووک - بانیاس لە کاتێکدایە لە کۆتایی مانگی رابردوودا عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چووە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی تاوتوێ کرد.
 
لە سەردانەکەدا پرسی چالاککردنەوەی رێڕەوی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی کەناراوەکانی سووریاوە لە دەریای نێوەڕاست تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان بوو.

پێشتریش لە تەممووزی ئەم ساڵ، شاندێکی باڵای عێراق و سووریا لە واشنتن لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی کە پێکهاتووە لە کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی، کۆمپانیای  (UCC)ـی قەتەری و (TI Capital)، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی تەکنیکی، ئابووری و دارایی بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و راکێشانی بۆرییەکی نوێی نەوت لە حەدیسەوە بۆ بانیاس.

هێڵی نەوتی کەرکووک - بانیاس کە لە ساڵی 1952 بە درێژایی نزیکەی 800 کیلۆمەتر دروستکرا، دوای جەنگی 2003ی سەر عێراق  لە کار کەوت و لە شەڕی داعشیشدا ژێرخانەکەی تووشی وێرانکاری بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە