کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق

لۆگۆی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق

عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: لەیەک هەفتەدا 8731 چەکی بێمۆڵەت تۆمار کراون

گەشاو خالید

گەشاو خالید

31-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید31-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا زیاتر لە 8 هەزار و 700 چەکی بێمۆڵەتی هاووڵاتییان بە شێوەیەکی یاسایی تۆمار کراون. ئاشکراشی کرد، تاوەکو ئێستا دەستیان بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک چەکی جۆراوجۆردا گرتووە.


فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، رۆژی شەممە (31ـی تشرینی یەکەمی2026) رایگەیاند: "لیژنەی نیشتمانی بۆ رێکخستنەوەی چەک لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیویەتی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 8 هەزار و 731 پارچە چەکی بێمۆڵەت بەپێی چوارچێوە یاساییەکان تۆمار بکات." 

بە گوتەی سەعد مەعن، ئەم هەڵمەتە بە سەرپەرشتیی یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆی عێراق و بەپێی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا.

ئەو چەک و تەقەمەنییانەی لەرێگەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە:

- چەکی دەستبەسەرداگیراو: 1,191,441 پارچە.
- فیشەک و تەقەمەنیی جۆراوجۆر: 11,191,363 دانە.
- مووشەک و بۆمب: 201,809 دانە.
- مادەی تەقەمەنی: 18,180 دانە.

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت: "ئەم ئامارانە نیشانەی هەنگاوی جیدیی دەوڵەتن بۆ پاککردنەوەی شارەکان لە چەکی بێمۆڵەت و نەهێشتنی هەر دیاردەیەکی چەکداری لە دەرەوەی یاسا، تاوەکو ژینگەیەکی ئارام بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت". داواشی لە خەڵک کرد، بەردەوام بن لە هاوکاریی دەزگا ئەمنییەکان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەرێگەی کردنەوەی سەدان نووسینگەی تۆمارکردن و کاراکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیی (ئور)، دەیەوێت سەرجەم چەکە سووکەکان تۆمار بکات و چەکە قورس و مامناوەندەکانیش لە دەستی خەڵک دەربهێنێت.

دوا وادە بۆ تۆمارکردنی چەک، کۆتایی ساڵی 2026 دیاریکراوە و دوای ئەوە هەڵگرتنی هەر چەکێکی تۆمارنەکراو وەک "تاوان" مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە