کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

عێراق

ئەم خولەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کەرکووک بەناوی 'هەڵکەوت عەزیز'ەوە دەکرێت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

30-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید30-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداریی 17 وڵات و بە نمایشی 16 شانۆگەری، خولی دەیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام لە کەرکووک بەڕێوەدەچێت کە بەناوی (هەڵکەوت عەزیز)ـەوە کراوە. سەرۆکی فێستیڤاڵەکەش دەڵێت: "بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق، خەڵاتێکی سێ هەزار دۆلاری بۆ باشترین نمایش دیاریکراوە."

نەژاد نەجم، سەرۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام لە کەرکووک، رۆژی هەینی (30ـی تشرینی یەکەمی2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "خولی دەیەمی فێستیڤاڵەکە بە درووشمی (10 ساڵ لە نێو شەقام و خەڵک) بەڕێوەدەچێت و ئەم ساڵ ناوی هونەرمەندی شانۆکار و هاوڕێی کۆچکردوومان (هەڵکەوت عەزیز) لە خولەکە دەنرێت و لە رۆژی یەکەمدا رێوڕەسمێکی شایستەی بۆ رووحی پاکی ساز دەکرێت."

بە گوتەی نەژاد نەجم، رۆژی دەستپێکی فێستیڤاڵ لە دەروازەی کەرکووک (رێگەی سلێمانی) دەبێت، کە تێیدا کەژاوەیەکی جەماوەریی گەورە بە ئامادەبوونی نزیکەی دوو هەزار کەس و نمایشی کولتووری، ئەسپی رازاوە و ئۆتۆمبێلی کلاسیک رێکدەخرێت. هەر لەوێشدا سێ نمایشی شانۆیی پێشکێش دەکرێن و هەڵۆ شێرکۆ بێکەس هۆنراوەیەک دەخوێنێتەوە.

ئەم فێستیڤاڵە بە ئامادەبوونی وەزیرانی رۆشنبیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و وەزیرانی کورد لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی فێستیڤاڵەکە راشیگەیاند: "ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار خەڵاتی باشترین نمایش بڕی سێ هەزار دۆلار دەبێت، کە ئەمە نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەش هاوشێوەی نەبووە، جگە لە ئوردن و عومان."

زانکۆی کیتاب سپۆنسەری سەرەکیی فێستیڤاڵەکەیە و سێ رۆژ لە قەڵای کەرکووک، ناوەندی شار، زانکۆی کیتاب و سەنتەری رۆشنبیری نمایشەکان بەردەوام دەبێ.


جگە لە شانۆگەرییەکان، چەندین دیبەیت و وۆرکشۆپ دەکرێن. هەروەها چوار کەسایەتیی ناوداری بواری دراما و سینەما لە میسر و ئێران، لەگەڵ چەندین هونەرمەندی دیاری کوردستان و عێراق بەشدار دەبن و خەڵاتی زێڕینی فێستیڤاڵیان پێدەبەخشرێت.

لیستی ئەو نمایشە هونەرییانەی بڕیارە لە خولی دەیەمی فێستیڤاڵەکەدا پێشکێش بکرێن؛ تێیدا شانۆکارانی 12 وڵات و هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

بەپێی ئەو لیستەی کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، خولی دەیەمی فێستیڤاڵەکە کۆمەڵێک نمایشی جیاواز لە وڵاتانی جیهانەوە لەخۆدەگرێت، لەوانە: فەڕەنسا، پۆڵەندا، تورکیا، ئێران، ئەرجەنتین، ئیسپانیا، رووسیا، فەڵەستین، بەرازیل و تونس، شانبەشانی چەندین گرووپی هونەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە نێو لیستەکەدا چەندین کاری شانۆیی دەبینرێن، وەک (شاعیریی ستایش) لە فەڕەنسا، (کچە بچووکە شقارتە فرۆشەکە) لە پۆڵەندا، (ئەدۆڵێ) لە تورکیا، (مێنجۆنێیس) لە ئەرجەنتین و (کۆڵۆمبینا) لە رووسیا. 

هەروەها ئێران بە چەندین نمایش بەشدارە کە دیارترینیان (گەلاوێژ) و (سێوی سپی)ـین.

بەشداریی عێراق و کوردستان

لەسەر ئاستی نێوخۆیی، چەندین کاری شانۆیی نوێ پێشکێش دەکرێن، لەوانە (دەزووەکانی کات) و (گۆرانییەکی نەرم) لە عێراق و، نمایشەکانی (پڕۆتۆکۆڵ)، (لەو دیو دەرگا داخراوەکانەوە) و (بریندارێ) لە لایەن گرووپە هونەرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.

لیژنەی دادوەری بۆ خولی دەیەم (خولی هەڵکەوت عەزیز) لە پێنج کەسایەتیی ئەکادیمی و هونەریی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێکهاتووە. 

ئەندامانی لیژنەکە ئەرکی هەڵسەنگاندنی 16 نمایشی شانۆیی و دیاریکردنی براوەی خەڵاتەکان دەکەن.

ئەندامانی لیژنەی دادوەری بریتین لە: شوان عەتووف: سەرۆکی لیژنە، دکتۆر ئەیمەن شێوی: ئەندام، ناتالیا سورکۆڤا: ئەندام، فیراس خەلیل: ئەندام، دکتۆر سامر ئەربید: ئەندام.

بە گوتەی نەژاد نەجم، ئەم لیژنە جیاوازە کە هونەرمەندانی وڵاتانی جیاوازی تێدایە، پسپۆڕییەکانیان لە بواری دەرهێنان، نواندن و شانۆدا بەکاردەهێنن بۆ دیاریکردنی "باشترین نمایش".

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە