کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

موسەننا سامەرایی و زیاد جەنابی

موسەننا سامەرایی و زیاد جەنابی

عێراق

سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و پەرلەمانتارێکی سوننە بە زیندانیکردن سزادران

هەستیار قادر

هەستیار قادر

29-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر29-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

رووداو دیجیتاڵ


موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، بە شەش ساڵ بەندکردن و زیاد جەنابی، ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی سەروەری، بە پێنج ساڵ بەندکردن لەسەر دۆسیەی گەندەڵی سزادران.

 

پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم بە شەش ساڵ بەندکردن سزادراوە لەگەڵ ناچارکردنی بە گەڕاندنەوەی 30 ملیار دینار.

ئەو تۆمەتانەی کە موسەننا سامەڕایی لەسەری سزادراوە پەیوەندیدارن بە گرێبەستەکانی هەردوو کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور و باشوور و نێوەندگیریكردنی لەو گرێبەستانەدا.

موسەننا سامەڕایی، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان لە 28ـی حوزەیرانی 2026 بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و 19ی ئەم مانگە یەکەم دادبینیی دۆسیەکەی بوو، دۆسیەی گەندەڵی ئەو سەرکردە سوننەیە پەیوەندیدارە بە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن کە لە 30ـی ئایاری ئەم ساڵ دەستگیرکرا.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی دەستپاکی رایگەیاند، زیاد جەنابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سەروەریی سوننەکان بە پێنج ساڵ بەندکردن سزادراوە.

دادگە لە سزادانەکەیدا زیاد جەنابیی ناچار کردووە بە گەڕاندنەوەی چوار ملیار دینار، کە لە رێگەی گرێبەستەکانی کۆمپانیای پاڵاوگەی باکوور دەستی کەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە