کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەندامی یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)

ئەندامی یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)

عێراق

ئەمڕۆ 2000 ئەندامی یەبەشە لە شنگال دەچنە نێو هێزە ئەمنییەکانی عێراق

عەزیز شەرکانی

عەزیز شەرکانی

25-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەزیز شەرکانی
عەزیز شەرکانی25-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2,000 ئەندامی یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا بە فەرمی تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکرێن.


سەرچاوەیەکی باڵا لە یەبەشە بە رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار چەکدار لە هێزەکانمان بە فەرمی دەچنە نێو هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هاوکات نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار چەکداری دیکەشمان کە خەڵکی ناوچەکەن، لە قۆناخەکانی داهاتوودا بە فەرمی تێکەڵ دەکرێن."

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر چیای شنگال و بە ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی هەردوولا بەڕێوەدەچێت، لەوانە: فەرماندەیی فیرقەی 20، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەیی رۆژئاوای نەینەوا لەگەڵ فەرماندەکانی یەبەشە و یەژەشە.

لە پرۆسەی تێکەڵکردنەکەدا، ئەندامەکانی یەبەشە بەسەر سوپای عێراق، پۆلیسی نێوخۆیی و دەستەی حەشدی شەعبیدا دابەش دەکرێن.

چاوەڕوان دەکرێت دوای رێوڕەسمەکە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و فەرماندەکانی یەبەشە لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا تەواوی وردەکاریی رێککەوتنەکە بۆ رای گشتی بخەنەڕوو. 

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، رووماڵی میدیایی رێوڕەسمەکە تەنیا بۆ چوار دەزگای میدیایی عەرەبیی عێراق و سێ دەزگای نزیک لە یەبەشە سنووردار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە