کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق

کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق

عێراق

شاندێکی باڵای عێراق لە دهۆک لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

25-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد25-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی باڵای حکومەتی فیدراڵیی عێراق بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، لە پارێزگای دهۆک لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پرسە هاوبەشەکانی نەوت، وزە و کارەبایان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی باڵای بەغدا بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، و بە بەشداریی باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوت، عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری کارەبا و ژمارەیەک راوێژکار، لە دهۆک کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان لەگەڵ مەسرور بارزانی و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر رێگەکانی چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی کەرتی وزە، میکانیزمەکانی هەناردەکردنەوە و بەبازاڕکردنی نەوت و رێکخستنی داهاتەکان، بەجۆرێک کە پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردە بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان بێت و مافی هەموو لایەک بپارێزێت.

موحسین مەندەلاوی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و هاوئاهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە سەرجەم پرسەکاندا، لەگەڵ یەکخستنی پلانەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیی نێوخۆ و زیادکردنی داهاتی گشتی.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پرسی کەرتی کارەبا گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بڕیاردرا هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبای فیدراڵ زیاتر بکرێت.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هەردوولا رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی هاوئاهەنگی بۆ مسۆگەرکردنی جێگیریی پێدانی تەزووی کارەبا، هەروەها دانانی خشتەیەکی کاتیی روون بۆ چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنیان، بە مەبەستی نەهێشتنی ئاستەنگەکان و پتەوکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان بەغدا و هەولێر."

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە