کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی ئەمشەوی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە بەشداری چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق

کۆبوونەوەی ئەمشەوی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە بەشداری چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق

عێراق

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت بودجە لە وادەی دەستوورییدا پەسند بکرێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە بەشداریی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە؛ تێیدا جەختی لە پێویستیی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە وادەی دەستوورییدا کردەوە، هاوکات داوای پاراستنی مافی خۆپێشاندەران، پاراستنی سەروەریی وڵات و فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەی نەوتی کرد.


ئەمڕۆ شەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، فەرمانگەی راگەیاندنی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوپەیمانییەکە 40ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا.

بەپێی راگەیێندراوەکە، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە پڕۆژەیاسای بودجە: "بەشداربووان جەختیان لە گرنگیی پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە لە چوارچێوەی وادە دەستووری و دیاریکراوەکاندا" کردووەتەوە و دووپاتیان کردووەتەوە کە پێویستە دادپەروەری لە دابەشکردنی سامان و سەرچاوەکاندا بەدیبهێنرێت.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت لە بودجەدا لەپێشینەیی تەواو بەو پرۆژە و بەرنامانە بدرێت کە زۆرترین پەیوەندییان بە پێداویستییە خزمەتگوزاری و بژێوییەکانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بە شێوازێک ژیانێکی شایستەیان بۆ دەستەبەر بکات.

دۆخی ئەمنی و پاراستنی سەروەریی عێراق

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ئامادەبووان تاوتوێی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکانی دەوروبەری عێراق و ناوچەکەیان کردووە و جەختیان لە پێویستیی بایەخدانی ورد بەم دۆسیەیە کردووەتەوە. هاوکات لە سایەی ئەو کەشوهەوا ئاڵۆزەی ناوچەکە و جیهاندا، هاوپەیمانییەکە داوای لە هەموو لایەک کرد پابەندی ئەو سیاسەت و داناییە بن کە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی وڵات پەیڕەو کراوە.

مافی خۆپێشاندان و رێگری لە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی و ناڕەزایەتییەکان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختی لە مسۆگەرکردنی مافی خۆپێشاندان و ئازادیی دەربڕینی رای گشتی کردووەتەوە و داوا دەکات پارێزگاری لە خۆپێشاندەران بکرێت و گوێ لە داواکارییە رەواکانیان بگیرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداریی دا لە گرنگیی پابەندبوون بە دەستوور و یاسا، دوورکەوتنەوە لە تێکدانی ئاسایشی هاووڵاتییان، زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی و داخستنی رێگەوبانەکان.

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ستایشی ئەو هەنگاوانەی کرد کە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان گرتوویانەتەبەر بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی و زۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت، ئەوەش لەپێناو بەهێزکردنی سەقامگیریی ئابووری و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە