کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى

کۆبوونەوەى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى

عێراق

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی: عێراق لە دەرهاویشتەکانی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی دوور بخرێتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا


رووداو دیجیتاڵ


هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و تێیدا سەرۆکوەزیران باسی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کرد؛ هاوپەیمانێتییەکە جەختی لە بنەما جێگیرەکانی عێراق کردەوە، بەوەی دوور بێت لە دەرهاویشتەکانی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی.


کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شەوی دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەم لە نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا ئەنجامدرا و عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران ئامادەی بوو.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هاوپەیمانێتییەکە، گوێبیستی روونکردنەوەی سەرۆکوەزیران بوون لەبارەی ئەو پێشکەوتنانەی لە بواری جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا بەدیهاتوون، بەتایبەت دەستپێشخەریی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "دەستپێشخەریی نیشتمان".

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ستایشی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی کردووە، لە راوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆر و قایمکردنی سنوور و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها پشتیوانییان بۆ هەموو ئەو رێوشوێنانە دەربڕیوە، کە سەروەریی وڵات و پارێزراویی خاکەکەی گەرەنتی دەکەن.

لەبارەی دۆخی دەرەوە، بەشدارانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی باسیان لە گرژییەکان و پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە کردووە، جەختیان لە بنەما جێگیرەکانی عێراق کردووەتەوە لە پاڵپشتیکردنی هێورکردنەوە و چارەسەری قەیرانەکان لە رێگەی دیالۆگی دیپلۆماسی، پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان و دوورخستنەوەی عێراق لە دەرهاویشتەکانی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە