کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

عێراق

عێراق پێشوازی لە سنووردارکردنی بازرگانیی 11 وڵات لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بڕیاری 11 وڵاتی جیهان دەکات بۆ سنووردارکردنی بازرگانیی کاڵا لەگەڵ ئیسرائیل و دەڵێ: "ئەمە هەنگاوێکی دروستە بۆ پشتگیریکردنی مافەکانی گەلی فەلەستین."

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 17-9-2026، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری وەزیرانی دەرەوەی هەریەکە لە وڵاتانی (کەنەدا، فینلاند، فەرەنسا، ئایسلاند، ئایرلاند، نەرویج، پۆڵاند، پۆرتوگال، ئیسپانیا، سوێد و بەریتانیا) دەکەن بۆ دانانی سنوور بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ ئیسرائیل.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: "عێراق ئەم بڕیارە بە هەنگاوێکی دروست دەزانێت لە ئاراستەی پشتیوانیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رێگریکردن لە سیاسەتە نیشتەجێکارییەکانی ئیسرائیل، کە بە پێشێلکارییەکی روونی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی گەلی فەلەستین دادەنرێت."

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت:" هەڵوێستی ئەو وڵاتانە پەرەسەندنێکی ئەرێنییە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان". 

عێراق هیوای خواستووە وڵاتانی دیکەی جیهانیش هەنگاوی هاوشێوە بنێن بۆ ئەوەی رێگری لە چالاکییە نیشتەجێکارییەکان بکرێت و مافە رەواکانی گەلی فەلەستین مسۆگەر بکرێن.

عێراق بە فەرمی پەیوەندیی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل نییە و بەپێی یاسای (قەدەخەکردنی ئاساییکردنەوە) کە لە پەرلەمانی عێراق پەسندکراوە، هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دادەنرێت. 

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە