رووداو دیجیتاڵ بڕیارە رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی رادەستی کەسوکارەکانیان بکرێنەوە. نوێنەری ئێزدییان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، رووفاتەکان ناسراونەتەوە و لە رێوڕەسمێکدا رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە. خالید سەیدۆ، نوێنەری کۆتای ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی پێنجشەممە 1ـی مانگی 10ـی 2026، دادپزیشکی لە بەغدا رووفاتی 25 کوردی ئێزدی رادەستی کەسوکارەکانیان دەکاتەوە". بەگوتەی نوێنەری کۆتای ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، ئەو رووفاتانە لە رێگەی پشکنینی DNAـیەوە ناسراونەتەوە، دوای وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکارەکانیان، ئێستا سەرقاڵی دەرکردنی بەڵگەنامەی مردنن بۆیان. خالید سەیدۆ گوتیشی، رووفاتەکان رەگەز و تەمەنی جیاوازیان هەیە و دوای وەرگرتنەوەیان، لە یەک شوێن بەخاک ناسپێردرێن، بەڵکو هەریەکەیان لە زێدی خۆی بەخاک دەسپێردرێت. ئەمانە نۆیەمین وەجبەی رووفاتەکانن کە رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە، ئەوانەی لەلایەن چەکدارانی داعش لە 2014ـدا لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا کۆمەڵکوژ کراون. ناوی رووفاتەکان دەست تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتوە، کە بریتین لە: 1. حەجی موراد بەسی 2. حاوی خەلەف قاسم 3. دەخيل عومەر سەيدۆ 4. عامر خزر مەتۆ 5. غەزالە عەباس قاسم 6. وەيسه بەشار جەزاع 7. حەنيفە خەلەف شەڕۆ 8. ميان ئۆسمان رەفۆ 9. نووری شەرەف ئیبراهيم 10. مسری حمێدان موراد 11. شیرین قاسم خودێدا 12. نيسان خەلەف عەلی 13. عدنان هادی حوسێن عەزيز 14. حەجی خودێدا خەلەف 15. بەرجیس خەلەف موڕاد 16. سەجەر خەشمان رەشۆ 17. عەلا بەرەكات ئیلیاس 18. مەروان ئیسماعيل سيدۆ 19. عەباس ئیلياس قاسم 20. رافع هادر حوسێن 21. جۆكۆ مورراد بەشار 22. خزر مشكۆ ناسر 23. حواس حيسۆ كەتۆ 24. سیروان بەرجس سلێمان 25. حوسێن بەرجس سلێمان