کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی رێککەوتن واژوو دەکەن

وێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی رێککەوتن واژوو دەکەن

عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی رێککەوتنێکیان واژوو کرد

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی بۆ پێشکێشکردنی راوێژکاریی تەکنیکی بە کۆمپانیای نەوتی بەسرە واژۆکرد.


وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێککەوتنەکە بە چاودێریی باسیم محەممەد خوزەیر عەبادی، وەزیری نەوت واژۆ کراوە.

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: "رێککەوتنەکە پێشکێشکردنی راوێژکاری لە ماوەی گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەسرە لەخۆدەگرێت، کە تایبەتە بە پەرەپێدانی کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنە/2."

کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنە/2، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان و دەکەوێتە باشووری عێراق، نزیکەی 65 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری بەسرە.

یەدەگی نەوتی کێڵگەکە بە نزیکەی 14 ملیار بەرمیل دەخەمڵێندرێت، کە وایکردووە ببێتە یەکێک لە گرنگترین کێڵگە نەوتییەکان لەسەر ئاستی جیهاندا.

ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ گەیشتە نزیکەی 480,000 بەرمیل، پلانیش هەیە بۆ داهاتوو بۆ نزیکەی 800,000 بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکرێتەوە.

حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری کێڵگەکە، دوایین هەوڵیش بریتی بوو لە واژۆکردنی رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی بۆ پێشکێشکردنی راوێژکاریی تەکنیکی.

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە