رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیەکی هێزە تایبەتەکان لە سەربازگەی تاجی خۆی کوشتووە و وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێ، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردەوە.
رۆژی سێشەممە، 8ی ئەیلوولی 2026،عەقید مشتاق عەلی عەبید بەهادلی، فەرماندەی لیوای 63ی فیرقەی 1ی هێزە تایبەتەکان لە نووسینگەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزراوە و دەگوترێت خۆی کوشتووە.
لەوبارەوە، وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە ودەڵێ: "دەستبەجێ دوای رووداوەکە، رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان گیرانەبەر. لایەنە پسپۆڕەکان و تیمی بەڵگەکانی تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ پشکنین و کۆکردنەوەی زانیارییەکان، تاوەکو بە وردی هۆکاری ئەم کارە بزانرێت."
سەربازگەی تاجی، کە دەکەوێتە باکووری بەغدا، یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین بنکە سەربازییەکانی عێراق.
لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، رایگەیاند، "ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و رێکارە تەکنیکییەکان کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەڕێودەچن، هەر کە تەواو بوون بۆ رای گشتی بڵاودەکرێنەوە."

